به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :"سەید حەبیبوڵڵا ئەکبەری" یەکی لە چالاکڤانانی سیاسی ووتیشی کە ڕەوشی ژماریک لە برینداران شپرزەیە و ژمارێکیش بزربوونەو ئاسەوارێک لەوان نەماوەتەوە .
دوو تەقینەوەی خۆکووژانە دۆینی لە نێوان هەزاران کەس لە خۆپیشاندەران ناسراو بە "بزوتنەوەی ڕۆشنایی " لە رۆژئاوای شاری شاری کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان دەیان کوژراو وسەدان برینداری لیکەوتەوە .
ئەم تەقینەوەیە کاتێک رووی داوە کە ڕیگا کانی سەر بە ناوچەی ناوەندی شاری کابۆل لە سەر خۆپیشاندەران داخرابوو وئەوان بە بەرپایی خێوەتی سەحرایی گەرەکیان بوو لە مەیدانی " دەمزنگ" لە رۆژئاوای کابۆل کەئەمرۆ یەکشەممە بەناوی مەیدانی شەهیدان ناودێر کراوە ،مانبگرن .
تاقمی ترۆریستی داعش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسایەتی ئەم پەلامارە خۆکوژانەی گرتە ئەستۆ وە . ئەشرەف غەنی زی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان دوای ئەم ڕووداوە ترۆریستییە ، ئەمرۆ یەکشەممەی بە ڕۆژی ماتەمینی گشتی لە وڵات ڕاگەیاند و بە هێزە ئاسایشتییەکان فەرمانی داوە تا تۆلەی خۆینی شەهیدان لە داعش بگرنەوە . ئەو ئەمرۆ مەیدانی " دهمزنگ" کە ناڕازیانی بزوتنەوەی ڕۆشنایی لەو دا کەوتوونەتە بەر پەلامار بە مەیدانی " شۆهەدا ناودێر کرد...
کۆتایی کورتە نامە/310